دیداری وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە گەڵ نێچیروان بارزانی لە هەولێر
له میانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وەزیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا به‌رده‌وامیی هاوکارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه.
میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە گێڕانەوە لە ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم بڵاویان کرده‌وه که ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له خاتوو ئه‌لیزابێتا ترینتا وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا و شاندێکی یاوه‌ری کرد که له باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق، کونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له پله‌دارانی سه‌ربازی پێکهاتبوو.
وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا سوپاسی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی بۆ هێزه ئیتاڵییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان و به‌نداوی موسڵ کرد که له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی وڵاته‌که‌یه‌وه نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوکارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌کانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له کاته سه‌خته‌کاندا، ستایشی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیای کرد که له‌و کاتانه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیتاڵیای کرد بۆ ناردنی کۆمپانیاکیانیان بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ و پاراستنی عیراق له مه‌ترسییه‌کی گه‌وره.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئیتاڵیا له هه‌موو بواره‌کاندا کرده‌وه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی کوردستانی بۆ هه‌ر هاوکاری و ئاسانکارییه‌ک نیشان دا.
تاووتوێکردنی دوا پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عیراق و پێکهێنانی هه‌ردوو کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عیراقی فیدرال و هه‌رێمی کوردستان، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.