نەیارەتیی پارتی لەگەڵ بەشداریی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە دەوڵەتی تازەی ھەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351751-نەیارەتیی_پارتی_لەگەڵ_بەشداریی_گۆڕان_و_کۆمەڵی_ئیسلامی_لە_دەوڵەتی_تازەی_ھەرێم
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، پێی داگرت کە پارتەکەی نەیاری بەشداریی دوو لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییە لە دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 01, 2018 10:23 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی پارتی لەگەڵ بەشداریی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە دەوڵەتی تازەی ھەرێم

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، پێی داگرت کە پارتەکەی نەیاری بەشداریی دوو لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییە لە دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، فازڵ بەشارەتی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی ئاژانس ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نەیاری بەشداریی دوو لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییە لە دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستان داو بە ھیوایە مە ئەم دوو لایەنە بۆخۆیان بڕیار بدەن کە بەشداریی دەوڵەت نەکەن و وەک ئۆپۆزیسیۆن چالاکی بنوێنن.

ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پێی داگرت: ئەم دوو لایەنە لە خولی پێشووی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستاندا لە قۆناغێکی قەیراناوی دا لە دەوڵەت کشانەوەو بێجگە لەمە پارتی دیموکرات قەت ئەزمونی تاڵی پێکھێنانی دەوڵەتی ھاوپەیمان لە ھەرێم دا دووپات ناکاتەوە.

ناوبراو جەختی کرد:پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق  بەمەبەستی پێشگرتن بە سەرھەدانی ناکۆکی و کاردانەوەی شیمانەیی ھەتاکو ئێستا ھەڵوێستی خۆی بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە لەم بوارەدا ڕانەگەیاندووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەلیم کۆیی ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیش بە ئاژانسی وتووە کە ھیچکەس بۆی نییە ھێڵێکی سوور بۆ ھاوبەشی کردنی پارتەکانی دیکە لە دەوڵەت دیاری بکات، چونکو ھەرێمی کوردستان ھی تەواوی خەڵکەو کۆمەڵی ئیسلامیش بە پێێی خواست و بۆچوونی خۆی لە بارەی بەشداری لە دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار دەدات.

شایانی ئاماژەیە کە ھەڵبژاردنی پێنجەمین خولی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە سیی سپتامبەردا بەرپا کرا. پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ١١١ کورسیی ھەیە کە یانزەیان تایبەتی کەمینە ھۆزیی و ئایینییەکانە. پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە دەس خستنی چل وپێنج کورسی لەکۆی ١١١ کورسیی پەرلەمان، زیاترین ژماری کورسیی بەدەست هێناو لەسەرووی پارت ولایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردنە، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیش ٢١ کورسیی بە خۆی تەرخان داوەو بزوتنەوەی گۆڕانیش بە دەستخستنی ١٢ کورسیی پلەی سێھەمی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی دەست کەوتووە.