دەوڵەتی زۆرینە لەگەڵ راستییەکانی ئێستای هەرێم دێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i351799-دەوڵەتی_زۆرینە_لەگەڵ_راستییەکانی_ئێستای_هەرێم_دێتەوە
سیاسەتوانی بلیمەت و بەناوبانگی هەرێمی کوردستان، جەختی کرد کە دەوڵەتی هاوپەیمانی زەبری داوە لە قازانج و بەرژەونەدییەکانی هەرێم و پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی کارامە و لێهاتوو زیاتر لەگەڵ راستییەکانی ئێستای هەرێم دێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2018 07:54 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی زۆرینە لەگەڵ راستییەکانی ئێستای هەرێم دێتەوە

سیاسەتوانی بلیمەت و بەناوبانگی هەرێمی کوردستان، جەختی کرد کە دەوڵەتی هاوپەیمانی زەبری داوە لە قازانج و بەرژەونەدییەکانی هەرێم و پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی کارامە و لێهاتوو زیاتر لەگەڵ راستییەکانی ئێستای هەرێم دێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ "مەحموود عوسمان" بە بلاو کردنەوەی بابەتێک لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیس بووک، سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان داوای لە پارتەکانی هەرێم کرد دیسان ئەزموونی پێکهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی دووپات نەکەنەوە، لەبەر ئەوەی کە وەها دەوڵەتێک بە کردەوە  و لە کابینەی هەشتەمی دەوڵەتدا، زەبری لە قازنج و بەرژەوەندییەکانی هەرێم داوە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە دەبێ  یەکەم  ئەولەوییەت و ئەرکی سەرەکیی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی چاکسازی و دابین کردنی راژەکاری و خزمەتگوزاری پێویستی خەڵک بێ.
"مەحموود عوسمان" سەبارەت بە دەوڵەتی نوێی ئێراقیش وتی کە ئەم دەوڵەتە بۆ سەرکەوتنی خۆی دەبێ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕاژەکاری و خزمەتگوزاری شیاو و هەوڵ بۆ پاوان کردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتی بکاتە ئەولەوییەتی هەموو پلان و بەرنامەکانی.

سیاسەتوانی بلیمەت و بەناوبانگی کورد وتیشی کە دەبێ سەرۆک وەزیرانی نوێی  ئێراق پێش بە دزە و دەسەڵاتی پارتە سیاسییەکان بۆ نێو کابینەی دەوڵەت بگرێ و کاریگەریی کێشە و ناکۆکیی سیاسیی لە سەر دەوڵەت بەرتەسک بکاتەوە و ڕێگا بە پارتەکان نەدات بە هیچ لەونێ خۆ لە کار و بڕیارەکانی دەوڵەت وەربدەن.

مەحموود عوسمان ڕاشیگەیاند؛ چارەسەر کرانی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە پێی هاوسەنگی، تەبایی و بەشداریی ڕاستینە، لە ئەولەوییەتەکانی دیکەی ئێراق و هەرێمی کوردستان بێ.