له بۆردومانی تورکیادا سێ که‌س لە ئامێد گیانیان له‌ده‌ستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i352532-له_بۆردومانی_تورکیادا_سێ_که_س_لە_ئامێد_گیانیان_له_ده_ستدا
فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆرودمانى چڕى ناوچه‌ى ئامێدییان کردو به‌هۆى بۆرودمانه‌کانه‌وه‌ سێ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2018 08:56 Asia/Tehran
  • له بۆردومانی تورکیادا سێ که‌س لە ئامێد گیانیان له‌ده‌ستدا

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆرودمانى چڕى ناوچه‌ى ئامێدییان کردو به‌هۆى بۆرودمانه‌کانه‌وه‌ سێ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا.

نەشوان حوسنی، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرسنگی پارێزگای دهۆک  بە خەندان-ی راگەیاند، سێ هاوڵاتی خەڵکی ناحییەی سەرسنگی سەر بە گوندی ئەرەدەنا دوێنێ نیوەڕۆ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت، ئەو سێ هاوڵاتییە دوێنێ بەیانی بەمەبەستی راوکردن چوونەتە چیای مەتین، بەڵام بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە، دوای نەگەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە شەو گەڕان دەستیپێکرد و دواتریش تەرمەکانیان دۆزرانەوە، بەڵام بە هۆی سەختی رێگاکەوە تا ئەمڕۆ نەتوانراوە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە.

وتیشی، تەرمەکانیان  ئەگەر هێنرانەوە دەبرێنە پزیشکی دادی و دواتر بەخاکدەسپێردرێن.

لەماوەی رابردوودا چەند  کەسی دیکە لە پارێزگای دهۆک بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە.