چوونەسەری ئاستی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لەهەرێمی کوردستانی عێراق
بەشگە نەوتییەکانی "داناگازو هیلال " کە لەبواری نەوت و گازی هەرێمی کوردستان چالاکی دەکەن، ڕایانگەیاند، سەتا سی ئاستی بەرهەم هێنانی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان زیادی کردوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێس، ئێن، ئێن، بەشگە نەوتییەکانی دانا گاز و هیلال کە لەبواری بەرهەم هێنانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان چالاکن، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک ڕایانگەیاند کە ئاستی بەرهەم هێنانی گازی سروشتی لە کێڵگەی گازیی "کورمور"ی هەرێمی کوردستان بە چوونەسەری سەتا سیی، لە ٣٠٥ ملوێن مەتری سێ جا گەیشتووەتە٤٠٠ ملوێن مەتری سێ جا لەڕۆژداو گازی بەرهەم هێنراویش بۆ سوتەمەنی پێویستی هێزەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنرێ.
هەروەها ڕاگەیێندراوە کە بەرهەم هێنانی شلەک و لێکەوتە گازییەکانیش لەوان (NGL) و (LPG) یش لە کێڵگەی گازیی کورمور بەرز بووەتەوەو ئاستی بەرهەم هێنانی گازی سروشتیی هەرێم تائێستا گەیشتووەتە یەک ملیاردو٤٠٠ملوێن دۆلار و قازانجەکەی بۆ هەرێم زیاتر لە بیست ملیارد دۆلارە.
بەپێی ڕاپۆر و هەواڵی هاوپێوەند، ئەو بەشگانە لە کێڵگەی گازیی "میسال"ی هەرێمیش هەزاران تۆن گازیان بەرهەم هێناوە.
داناگاز ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدا بەرهەم هێنانی گازی سروشتیی هەرێم بگەیێنێتە٩٠٠ملوێن مەتری سێ جا لە ڕۆژدا.