یەکیەتی : تورکیا داوای سزای هیچ سەرکردەیەکی ئێمەی نەکردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353051-یەکیەتی_تورکیا_داوای_سزای_هیچ_سەرکردەیەکی_ئێمەی_نەکردووە
نووسینگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی رەتیکردەوە، کە تورکیا داوای سزادانی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی حیزبەکەی کردبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2018 06:33 Asia/Tehran
  • یەکیەتی : تورکیا داوای سزای هیچ سەرکردەیەکی ئێمەی نەکردووە

نووسینگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی رەتیکردەوە، کە تورکیا داوای سزادانی چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی حیزبەکەی کردبێت.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ،  نووسینگەکە رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، کە گوایە "بەهۆی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)  سزای چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکیەتی دەکەن هیچ بنەمایەکی نییە و تورکیا ئەو داوایەی لە مەکتەبی سیاسی نەکردووە".

نووسینگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راشیگەیاندووە "یەکێتی لەهەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەو دیموکراسییانەی کێشەی گەلی کوردستان‌و لەم پێناوەشدا باج و قوربانی زۆر داوە".

هەروەها رایگەیاندووە لەهەمان کاتدا پابەندین بە ڕاگرتن و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و هاوسەنگانە و رێزگرتنی دراوسێتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە".

بەپێی زانیارییەکان تورکیا داوای سزدانی هەریەکە لەبڵێسە جەبار فەرمان‌و ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامانی سەرکردایەتی‌و سالار مەحمود پەرلەمانتاری حیزبەکەی کردووە.