یەکیەتی نیشتمانی: کاراتر کردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێویست وزەروریە
حاکیم قادر ئەندامی نووسینگەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە مەڕ چارەنووسیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی بەم جۆرە ڕاگەیاند: یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، هەرێمی بەبێ سەرۆک بە کێشەیەکی گەورە لە سیستمی دەسەڵاتدارەتی دەزانێ و ئەمە مافی ئێمەیە لە پلە وپێگەی حیزبێکدا کە خوازیاری کاراکردنەوەی ئەم ڕێکخراوە بین.
لەگەڵ کرانەوەی پەرلەمانی نوێ هەڕێمی کوردستان ، چارەنووسیی ڕێکخراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وکورسی بە تاڵی ئەم ڕێکخراوەیە جاڕێکی تر بووە بە باسی ڕۆژی ئەم هەرێمە . بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ پلە وپیگەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ودەسەڵاتدارەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت بە لەبەر چاوگرتنی ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردەیی ئەم حیزبە وپیداگری پارتی دێموکرات لەسەر بەشداری دانی ئەم حێزبە بە پێی کێشی هەڵبژاردەیی ،وتی: ڕاستی بە جۆرێکە کە بەبێ ئامادە بوون وبەشداری یەکیەتی نیشتمانی ، حکومەت بەسەر هەرێمی کوردستان غەیرە مومکینە وهەرلەو حاڵەدا لە پێوەندی لەگەڵ پارتی دێموکراتیش ئەم مەسەلە یەیش دروستە. پەرلەمانی کوردستان ٢٠ی پۆشپەڕی ساڵی ١٣٩٧ دەنگی بە هەڵپەساردنی پلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دا وبڕیارگەتن لەمەڕ ئەم پلەیە خرایە خۆلی پێنجەمی پەرلەمان.پەرلەمان ، یاسای هەڵپەساردنی پلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لە پێنج بڕگە دا پەسەن کرد کە بە پێی بڕگەی یەکەم، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم کەوتە دواوەوهاوکات لەگەل هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بەڕێوە نەچوو. بە پێی بڕگەی دوهەمی یاسای ناوبراو، ئیختیارات وئەستۆگریەکانی پلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەشی یاسایی بە پەرلەمان وئیختیارات وئەستۆگریەکانی جێ بەچێ کرانیش سپێردرایە سەرۆک وەزیران. لەبڕگەی سێهەمی ئەم یاسایەدا پیداگرای کرابوو کە پلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەڵپەسێردرا وبڕیاردان لەمەڕ ئەوە لە خۆلی پێنجەمی پەرلەمان ئەنجام دەبێت وپەرلەمانی نوێ ئەرکمەند دەبێت لە دوو وەرزی سەرەتای کار، بڕیاردان لەمەڕ ئەم پلەیە نیهایی بکات. نوێنەرانی یەکیەتی نیشتمانی، دێموکرات وبزوتنەوەی گوڕان بەم یاسایە دەنگی ئەرینیان داوەو وحیزبەکانی کۆمەڵ ویەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵی نەیارەتیان کردووە. پۆست وپلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی دامەزرانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە بەردەستی پارتی دێموکراتی کوردستان ومەسعود بارزانی ڕێبەری ئەم حیزبە دا بووە.