مەسعود بارزانی: گەشبینم لەحاند چارەسەریی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353312-مەسعود_بارزانی_گەشبینم_لەحاند_چارەسەریی_ناکۆکییەکان_لەگەڵ_بەغدا
"مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی، هۆو هەگەرەکان، ئامانج و ئەنجامەکانی گەشتەکەی بۆ بەغداو و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی و حیزبیی عێراقی شیکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2018 12:50 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی: گەشبینم لەحاند چارەسەریی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا

"مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی، هۆو هەگەرەکان، ئامانج و ئەنجامەکانی گەشتەکەی بۆ بەغداو و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی و حیزبیی عێراقی شیکردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "مەسعود بارزانی" سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا سەفەر بۆ بەغدای لەئاراستەی چارەسەریی ناکۆکیی نێوانیان و بەدەست خستنی هەندێ تەبایی نامەی بەرایی ، بە سەرکەوتووانە لێکدایەو.

ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانیدا دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بەئیجابی لێکدایەوەو وتی: دەبێ کێشەو گرفتەکانی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەڕێی تەبایی و ڕێککەوتن  چارەسەر بکرێ.

بارزانی هەروەها ڕایگەیاند: لەمەڕ چارەسەریی ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا لەبواری سیاسی، ئاسایشی، ئابووری و ... گەشبینم، بەڵام هیچ وادەیەک بەخەڵک نادەم.

بارزانی وتیشی: "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، ئاشنای گیروگرفتەکانی کوردستانەو هیوادارین لەگەڵ بەڕێزیان ڕێگاچارەی شیاو بدۆزینەوە.

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران وتورکیاو وڵاتانی دیکە لەئاستێکی گونجاو و شیاودایەو شایەتی پێشکەوتنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی پەیوەندییەکانمان دەبین.

مەسعوود بارزانی پێنج شەممەی ڕابردوو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی حکومەتی لەوان عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، محەممەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنە سیاسییەکان لەوان نوری مالکی، عەممار حەکیم، هادی عامری و حەیدەر عەبادی دیداری کرد.