داواکاری تورکیا بۆ کرانەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353509-داواکاری_تورکیا_بۆ_کرانەوەی_نووسینگەی_نوێنەرایەتی_هەرێمی_کوردستان_لە_ئەنقەرە
وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان باسی داوای تورکیای کرد بۆ کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێم لە ئەنقەرە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2018 12:57 Asia/Tehran
  • داواکاری تورکیا بۆ کرانەوەی  نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە

وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان باسی داوای تورکیای کرد بۆ کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێم لە ئەنقەرە .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس،  سەفین دزەیی  وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی تەلەفزیونی رووداو وتی :  دەوڵەتی  تورکیا دوو ساڵە  کە داوای  کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێم لە ئەنقەرەی خستوەتە بەر باس  بەڵام ئەم کارە لەبەر قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان ئەنجام نەبوو  .

دزەیی ئاماژەی کردە  شاندی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای وەرگرتنی داواکاری تورکیا ، بڕیاری دواخرانی  ئەم کارە گرینگە  و جێبەجێ کردنی لە کاتی شیاوتر و کاتێک کە پێوەندی هەولێر و ئەنەرە باشتر بێت، گرت.

ناوبراو  کرانەوەی نوێنەرایەتی  لە ئەنقەرەی بە کارێکی گرینگ و خاڵی وەرچەرخان لە پێوەندی هەرێمی کوردستان و تورکیا وەسفکرد و ئاماژەی کردە ئەوەی شاندی وەزیرانی هەرێمی کوردستان  بەڕێوە چوونی ئەم کارە لە کاتی شیاوی بەپێویست زانی.

شیاوی ئاماژەیە  کە تورکیا گەورەترین شەریکی بازرگانی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار و گەورەترین کۆمپانی بیانی چالاک لە هەرێمی کوردستان  لە وڵاتی تورکیان و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان نەوتەکەی لە ڕێگەی خاکی ئەم وڵاتە  هەناردە  دەکات و لەسەر پەرەی پێوەندی نێوان دوو وڵات پێداگری دەکات.