سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی ئێراق: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ، ناچارە لەگەڵ پارتەکان ڕێککەوێت
سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان و دەستپێکرانی کاری ڕەسمییان، پێویستیان بە بەدەست هێنانی ڕەزامەندی لەنێوان پارتەکانی سیاسی هەرێمی کوردستانە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ریوینگ هروری، نوێنەری پارتی دیمۆکرات لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە وەک بەساڵاچووترین نوێنەری سەرۆکایەتی کاتیی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی لەم خولەی بە ئەستۆ دایە لەماوەی وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمی پارتی دیمۆکرات وتی : هێشتا بەروارێک بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئاسایی و دەستپێکرانی کاری پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی کۆری سەرۆکایەتی لە خولی نوێ دیاری نەکراوە و ڕانەگەیەندراوە بەڵام ئەم حەوتەیە پارتی دیمۆکرات و ولی نوێی وتووێژەکان پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی هەرێم لەگەڵ پارت و ڕەوتەکانی سیاسی دەست پێ دەکات .
ناوبراو وتیشی کە بۆ دەستپێکردنی چالاکی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی ئاساییان، دەبێ پارتی دیمۆکرات لەگەڵ پارتەکانی تر لەسەر داڕشت و ئەندامانی کۆڕی سەروکایەتی ڕێککەون.
هەروەها ئاماژەی کردە سکاڵایەک بە دژی ناوبراو وەک سەرۆکی کاتی پەرلەمان بەتۆمەتی ئەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی بێ ئەنجام کۆتایی پێهات و کۆڕی سەرۆکایەتی نوێ هەڵنەبژێردراوە، خراوەتەبەرباس، بەڵام ئەم سکاڵایە یاسایی نییە چونکو بە پێی یاساکانی نێوخۆیی پەرلەمان و ڕێککەوتنی فراکسیۆنەکانی ئامادەبوو لە پەرلەمان ئەم بڕیارە گیراوە.