پارتی هەردوو بەربژاری بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و حکومەت دیاریکرد
کانونی یهکهم 03, 2018 10:26 Asia/Tehran
پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی-شی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکرد.
بە پێی راپۆرتی سپی میدیا ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ( دوشەممە) ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیار لەبارەی هەردوو پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم درا.
وتیشی، "بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندید کران".
وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک بۆ سەردانکردنی لایەنەکان پێکهێنراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی لایەنەکان دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم.