چاوپێکەوتنی وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i353661-چاوپێکەوتنی_وەزیری_کاروباری_دەرەوەی_لوبنان_لەگەڵ_کاربەدەستانی_ھەرێمی_کوردستانی_عێراق
جەبران باسیل وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە ھەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2018 04:41 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق

جەبران باسیل وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە ھەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەم دیدارەدا ھەردووک لا سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بابەتگەلی جێی سەرنجی دیکە وتووێژیان کرد.

باسیل ھەروەھا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ژوورەکانی بازرگانی و پێشەسازی و ئابووریی نێوان لوبنان و ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕاوێژی کرد.

جەبران باسیل وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی دووشەممە گەییشتە عێراق و لەگەڵ عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران، موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و موحەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا دیدارو وتووێژی کرد.