دوای سەردانکردنی بەغدا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر
هایکۆ ماس، وهزیرى دهرهوهى ئهڵمانیا دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە.
ەپێی راپۆرتی خەندان، هایکۆ ماس، وهزیرى دهرهوهى ئهڵمانیا ئەمشەو لە شاری هەولێر دەمێنێتەوە و جگە لە ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی حکومی هەرێم سبەی چوارشەممە سەردانی کامپی ئاوارەکان دەکات.
سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندی هەولێر و بەرلین.
ئەو سەردانە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ هایکۆ ماس، وهزیرى دهرهوهى ئهڵمانیا سەردانی کۆشکی سەلامی کرد لە شاری بەغدا و لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوە، بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق رایگەیاندووە، ئێستا عێراق بووەتە مەڵبەندێکی سەرنج ڕاکێشان بۆ کۆمپانیا و وەبەرھێنانی دەرەکیەکان، بە تایبەتی لە دوای سەرکەوتنی یەکجارەکی بەسەر داعش و سەقامگیربوونی ئاسایش لە وڵاتدا، ھەروەھا دوای کرانەوەی سیاسی بەرووی وڵاتانی ناوچەکە و جیھاندا.