ته‌رمی پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نەبەز گه‌یشته‌وه هەولێر
ته‌رمی پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز، گه‌یشته‌وه فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و نووسه‌ر و به‌رپرسانی حکومی له پێشوازی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌یدان بڕیارە دواتر بەرەو شاری سلێمانی بەڕێ بکرێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه 22ی کانوونی یه‌که‌می 2018، ته‌رمی پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز، له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌ڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی کوردستان.
بڕیاره بەشێوەیه‌کی فەرمی پێشوازی لە تەرمی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز بکرێت و سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئامادەیه بۆ پێشوازی لە تەرمەکەی و بەڕێکردنی بەرەو سلێمانی بۆ ئەوەی لەوێ بەخاکبسپێردرێت.
بڕیاربوو رۆژی هەینی 21ی کانوونی یه‌که‌می 2018، تەرمی د. جەمال نەبەز لە فڕۆکەخانەی تێگلی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاوە بەڕێبکرێت بۆ هەولێر، بەڵام کاتی فڕینی فڕۆکەکە بۆ چەند کاژێرێک دواکەوتووە و لە کاژێر 06:00 ـی بەرەبەیانی رۆژی شەممە گەیشتە فڕۆکەخـانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
بە وتەی بنەماڵەی د. جەمال نەبەز، هەر ئەمڕۆ شەممە لە شوێنێکی تایبەت و لە گۆڕستانی گردی شێخ مارف لە شاری سلێمانی تەرمەکەی بەخاکدەسپێردرێت.
مامۆستا‌و نوسه‌ری دیاری کورد" جه‌مال نه‌به‌ز" به‌به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵاتیداو له 5-12-2018 له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایکرد.
د. جه‌مال ساڵی 1933 له شاری سلێمانی له‌دایک بوه‌و له‌سه‌ره‌تای خوێندنیدا جگه له خوێندنی ئیسلامی فه‌لسه‌فه و سۆشیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندوه‌و له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوو له زانکۆی به‌غدا فیزیا و ماتماتیکی خوێندوه‌و له هه‌ولێر و که‌رکوک و به‌غدا و به‌سڕه وانه‌ی وتوه‌ته‌وه.
ساڵی 1962چوه‌ته وڵاتی ئه‌وروپا به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی خوێندن و له زانکۆکانی میونخ و ۆزبۆرگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی وانه وتنه‌وه‌ی خوێندوه.
له‌ساڵی 1967-1970 له زانکۆی هامبۆرگ خوێندویه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد داده‌مه‌زرێنن.
له‌ساڵی 1970-1979 له‌زانکۆی به‌رلینی ئازاد زانسته سیاسییه‌کان و رۆژنامه‌نووسی و یاسای خوێندووه.یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی کاژ‌یک.