تەرمی جەمال نەبەز لەسلێمانی بەخاک سپێردرا
ئەمڕۆ 22ی کانونی یەکەمی 2018 له‌ڕێوره‌سمێکی شایسته‌دا له گردی شێخ مارف له سلێمانی، ته‌رمی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز به خاک سپێردرا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی بۆ شاری سلێمانی، له رێوره‌سمێکی شایسته‌دا و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی حکومی و حزبی و رۆشنبیران و ئه‌دیبان و که‌سایه‌تی دیاری شاری سلێمانی، ته‌رمی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز له گردی شێخ مارف به خاک سپێردرا.
له‌و رێوره‌سمه‌دا دوای به‌خاکسپاردنی پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز، چه‌ندین که‌سایه‌تی باسیان له هه‌ڵوێست و خه‌باتی فیکری و نیشتمانپه‌روه‌ری د. جه‌مال نه‌به‌ز کرد.
د.جه‌مال ساڵی 1933 له شاری سلێمانی له‌دایکبوه و له‌سه‌ره‌تای خوێندنیدا جگه له خوێندنی ئیسلامی فه‌لسه‌فه و سۆسیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندوه و له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا له زانکۆی به‌غدا فیزیا و ماتماتیکی خوێندوه، له هه‌ولێر و که‌رکوک و به‌غدا و به‌سره وانه‌ی وتوه‌ته‌وه.
ساڵی 1962 چوه‌ته ئه‌وروپا و لەئەڵمانیا به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنی خوێندن، له زانکۆکانی میونخ و وۆزبۆرگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی وانه‌وتنه‌وه‌ی خوێندوه.
له‌ساڵی 1967-1970 له زانکۆی هامبۆرگ خوێندویه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد داده‌مه‌زرێنن.
له‌ساڵی 1970-1979 له‌زانکۆی به‌رلینی ئازاد زانسته سیاسییه‌کان و رۆژنامه‌نووسی و یاسای خوێندووه و یه‌کێکیشه له دامه‌زرێنه‌رانی کاژ‌یک.
پرۆفیسۆر د. جه‌مال زیاتر له 50 ساڵه له تاراوگه ده‌ژی و زیاتر له 100 کتێب و 500 لێکۆڵینه‌وه و وتار و بابه‌تی نوسیوه و ژماره‌یه‌کی زۆر کۆڕ و سیمیناری ئه‌نجامداوه.
مامۆستا‌و نوسه‌ری دیاری کورد" جه‌مال نه‌به‌ز" به‌به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌ته‌مه‌نی 85 ساڵاتیداو له 8-12-2018 له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایکرد.