خەساری زۆری پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان
لە پەلامارەکانی ئەم دواییەی سوپای تورکیا لە دژی ناوچە ئاوەدانەکان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ، زیانی زۆر لە بیناکان ، ماڵ وژێر خانەکانی ئابووری وزە و یەکانی کشت وکاڵی ئەم ناوچانە گەیشتووەو کەسێکی سیڤیلیش بریندار بووە/.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەماوەی ڕۆژەکانی رابردوو پەلامارەکانی ئاسمانی سوپای تورکیا لە دژی ناوچە ئاوەدانەکان وگوندەکانی هەرێمی کوردستان جاڕێکی تر دوپات بووەتەوەو لەم پەلامارانە کە بە بیانووی وەبەر دەسڕێژ دانی هێزەکانی پە. کە.کە ئەنجام دەبێت، گوندی سنموک لە بناری قەندیل هەڵکەوتوو لە نێزیک ناوچەی ئامیدی هەڵکەوتوو لە پارێزگەی دهوک بومباران کرا. کەناڵی تەلەفیزیۆنی کەی ئین ئین لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا کە لەم پەلامارەدا ژنێکی مه ده نی دانیشتووی ئەم گوندە بریندار بووە وژمارەیەکیش لە بیناکانی گوندەکەیش تووشی خەسار وزیان بوونە. کەی ئین ئین هەروەها ڕاپۆرتی دا کە یەک ڕۆژ لەمەوپێش ناوچەی بادینان لەلایەن سوپای تورکیاوە بومباران کراوە وزیانی زۆریش بەوناوچانە گەیشتووە. لە حەوتەکانی ڕابردویش دوابەدوای پەلاماری تورکیا بۆ سەر ناوچەی مەخمور چوارکەسی سیڤیل گیانی خۆیانیان لەدەس داوە وژمارەیەکیش بریندار بوونە. ئەم پەلامارانە ژیانی دانیشتوانی گوندەکانی سنووری هەرێمی کوردستانی تێک داوەو بووەتە هۆی لەناوچوونی ژێرخانەکانی ئەم ناوچانە وگیان لەدەس دان وبریندار بوونی ژمارەیەکی زۆرلە کەسانی سێڤێل و هەروەها چوڵ کرانی فرەتر لە سەدگوند . لە لایەکی ترەوە سوپای تورکیا بە هاتنە ناو قوڵایی سیی کیلومێتری خاکی هەرێم دەستی کردووە بە کردنەوەی بنکەی سەربازی وهەڵمەتی سەربازی بەربڵاوی لەم ناوچە ئەنجام داوە وهەڕەشەی کردووە کە لەشکرکیشی دەکات بۆ شنگاڵ/.