داکۆکیی یەکێتی نیشتمانی لە ناوبژیوانیی نێوان کوردەکانی سوریاو دەمشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i354764-داکۆکیی_یەکێتی_نیشتمانی_لە_ناوبژیوانیی_نێوان_کوردەکانی_سوریاو_دەمشق
یەک لە ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر داکۆکی یەکێتی لە هەرچەشنە ناوبژیوانییەک لەوان ناوبژیوانیی لقەکانی حیزبوڵڵای عێراق بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەو تێبینی نێوان کوردانی سوریاو دەمشق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2018 13:13 Asia/Tehran
  • داکۆکیی یەکێتی نیشتمانی لە ناوبژیوانیی نێوان کوردەکانی سوریاو دەمشق

یەک لە ڕێبەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق جەختی کرد لەسەر داکۆکی یەکێتی لە هەرچەشنە ناوبژیوانییەک لەوان ناوبژیوانیی لقەکانی حیزبوڵڵای عێراق بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەو تێبینی نێوان کوردانی سوریاو دەمشق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "غیاس سورچی" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی "ئەلمەعلومە" بەئاماژە بەوەی کە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سوریا هیچ دوژمنیەکیان نییە لەگەڵ حکومەتی دەسەڵاتدار لەو وڵاتە و خوازیاری ڕووخانی ئەو حکومەتە نین، وتی: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان داکۆکی دەکا لە هەرچەشنە ناوبژیوانییەک بۆ وێنە ناوبژیوانی لقەکانی حیزبوڵڵای عێراق بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەی نێوان کوردانی سوریاو دەمشق.

سورچی وێڕای ئاماژە بەوەی کە تێکهەڵچوون لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل لەگەڵ هێزەکانی ئەو وڵاتە لەبەر بەرەڤانی کردن لە کوردانی سوریا لەهەمبەر پەلامارەکانی داعش و تاقمە ترۆریستییەکانی دیکەدا ئەنجام دەگرێ، وتی: کوردانی سوریا پاش کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی سوریا هیچ بژارەیەکیان جگە لە وتووێژ لەگەڵ حکومەتی سوریا لەبەردەمدا نییە.

ناوبراو پێی داگرت؛ بێتوو جم و جۆڵی سەربازی لەلایەن تورکیاوە ئەنجام بگرێ لە خاکی سوریادا و داعش هێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە، کارەساتێکی مرۆیی لە سوریادا بەدی دێ و کوردانی سوریا جگە لە کۆچ کردن بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێگایەکی دیکەیان بۆ نامێنێتەوە.