تورکیا گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانىی درێژ کرده‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i354798-تورکیا_گه_مارۆى_سه_ر_فڕۆکه_خانه_ى_سلێمانىی_درێژ_کرده_وه
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا گه‌مارۆى سه‌ر پارێزگای سلێمانىی و قەدەغەی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئەم فڕۆکەخانەیەی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کرده‌وه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2018 05:49 Asia/Tehran
  • تورکیا گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانىی درێژ کرده‌وه‌

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا گه‌مارۆى سه‌ر پارێزگای سلێمانىی و قەدەغەی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ ئەم فڕۆکەخانەیەی بۆ سێ مانگی دیکە درێژ کرده‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، دانا موحەممەد ڕایگەیاندووە:دەوڵەتی تورکیا  جارێکی تر گه‌مارۆى سه‌ر پارێزگای سلێمانىی و قەدەغەی گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سلێمانیی درێژ کرده‌وه‌.

ناوبراو تیشی: بە پێی بڕیاری دەوڵەتی تورکیا ئەم گەمارۆو قەدەغەیە بۆ ماوەی سێ مانگ درێژ کراوەته‌وه‌.

دەوڵەتی تورکیا لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا کاربەدەستانی سلێمانی و بە تایبەت یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق کە کۆنترۆڵی سلێمانییان لەژێر دەست دایە،بەوە تۆمەتبار دەکات کە گوایە ھاوکاریی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن و بەم بیانووەوە ئەم پارێزگایەی خستووەتە بن گەمارۆی ئابوورییەوەو تەواوی گەشتە ئاسمانیەکانی وڵاتەکەی بۆ فڕگەی سلێمانیشی ڕاگرتووەو نوێنەری یەکێتی لەو وڵاتەشی وەدەر ناوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو ڕەستی کرد بە گوشارخستنەسەر لایەنگرانی پەکەکە لە سلێمانی و نووسینگەی تەڤگەری ئازادیی وەک ڕەوتێکی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان داخست و سەد کەس لە ئەندامان و لابەنگرانی ئەو پارتەشی قۆڵبەست کرد.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو قۆڵبەست کراوانە دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەر بوون، ئازاد کران.

ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش باڵوێزی تورکیا لە عێراق، پێی داگرت: مەرجی وڵاتەکەی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ئاسمانی و ئابوورییەکانی سەر سلێمانی و دەست پێ بوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەم پارێزگایە، ڕاگیردرانی تۆکمەوتەواوو بەرتەسک کردنەوەی یەکجاریی پەکەکە لە پارێزگای سلێمانییە. بەم پێیە ئەگەر بێتوو داخوازییەکانی تورکیا لە لایەن کاربەدەستانی سلێمانییەوە جێبەجێ بکرێت، ئەوسا گەشتە ئاسمانییەکان بە ڕووی ئەم پارێزگایەدا دەکرێتەوەو دیارە ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی تورکیا دژی سلێمانی بە قازانجی خەڵک و کاربەدەستانی ئەم پارێزگایە دەبێت و تورکیاش سوودی لێ دەبینێت. کەوا بوو تورکیا چاوەڕوانە تەواوی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی دا بەرتەسک بکرێتەوەو بە یەکجاری ڕاگیردرێت.