دواخرانی وتووێژی پێکهاتنی نوێ دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i354896-دواخرانی_وتووێژی_پێکهاتنی_نوێ_دەوڵەتی_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق
وتووێژی پێکهاتنی نوێ دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە خولی دووهەمی ماوەیەک لەمەوبەر دەست پێکرا بوو، دواخراوە و هەتا ساڵی داهاتووی زایینی بەڕێوە ناچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2018 15:28 Asia/Tehran
  • دواخرانی وتووێژی  پێکهاتنی نوێ دەوڵەتی  هەرێمی کوردستانی ئێراق

وتووێژی پێکهاتنی نوێ دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە خولی دووهەمی ماوەیەک لەمەوبەر دەست پێکرا بوو، دواخراوە و هەتا ساڵی داهاتووی زایینی بەڕێوە ناچێ.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، لەحاڵێکدا کە سێ مانگ لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان  تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا  پارتەکانی هەرێم لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ ڕێک نەکەوتوون و وتووێژی پێکهاتنی دەوڵەتیش کەتائێستا  دوو خولی لەنێوان پارتی دیموکرات و دوو پارتی یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوە چووە، پێشی پێ گیراوە.

حەوتەی ڕابردوو شاندی وتووێژکاری پارتی دیمۆکرات بەسەفەرکردن بۆ سلێمانی ، خولی دووهەمی وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستانی دەست پێکرد، بەڵام ئەم وتووێژانە ئەنجامێکی بەدواوە نەبوو و لە ئاگادارینامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوانە دوولایەن تەنیا لەسەر درێژەی وتووێژەکان پێداگرییان کرد.

ئەم وتووێژانە ئێستا و بە نیزیک بوونەوەی ساڵی 2018 ی زایینی و دەستپێکی ساڵی 2019 وەستاوە و هیچ شاندێک لە پارتی بۆ وتووێژ لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم سەردانی سلێمانی ناکات.

پارتی بە بەدەست هێنانی چل و پێنچ کورسی لە سەرجەم 111 کورسی پەرلەمانی کوردستان خاوەنی زۆرترین ژوماری کورسییەکان لە پەرلەمان بووە و بڕیاردان لەسەر چۆنیەتی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی هەرێم و وەرگرتنی پۆستی دەسەڵاتی و گرینگ بە پشک و مافی یاسایی خۆی دەزانێ.