بارزانی: پێویسته شەڕی فکری و کۆمەڵایەتی و ئابووریی تیرۆر بکرێت
مه سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ جێنین هێنیس پلاسخارت، نێرده‌ی نوێی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، کۆبووه‌وه و شەڕی دژی تیرۆر و مەترسییەکانی هزری تیرۆر لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
مه سعود بارزانی بە شاندی میوانی راگەیاند، ڕاستە داعش لە ڕووی سەربازییەوە شکاوە، بەڵام هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر پێویستە نەمێنن ئەگینا مەترسیی تیرۆر بە شێوەیەکی دیکه سەرهەڵدەداتەوە، بە پێویستیشی زانی کە شەڕی فکری و کۆمەڵایەتی و ئابووریی تیرۆر بکرێت.
لە بەشێکی دیکه‌ی ئەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا و سەردانی مانگی نۆڤەمبەری رابردووی بارزانی بۆ بەغدا کە له میانی سه‌ردانه‌که‌دا،بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیشان دا و بە سیاسییەکی کراوە و لایەنگری دیالۆگی وەسف کرد کە بە باشی لە دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستانیش دەگات و ئەوەیشی خستە ڕوو کە کوردستان هەمیشە ڕێگەی لێکتێگەییشتن و دیالۆگی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گرتۆتە بەر.
سه‌ردانه‌که‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی یونامی، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی بوو له پۆسته‌که‌ی، که پێشتر یان کوبیشی سلۆڤاکی نزیکه‌ی چوار ساڵ له‌و پۆسته‌دا بووه.