مووچەی فەرمانبەرانی هه ریم لە بودجەی 2019ـی عێراق جێگیر دەکرێت
بەشیر خه‌لیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەربارەی پرۆژە بودجەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە بودجەی ساڵی 2019 لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە، به‌شیر حه‌داد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی کردووه: کاری لە پێشینەی ئێمە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانە کە مانگانە دابین بکرێت و ئەوەش رێککەوتنی لەسەر کراوە و لە یاسای بودجە جێگیرکراوە.
بە قسەی ناوبراو ، ده‌کرێ شایسته داراییه‌کانی وه‌کو مووچه‌ی پێشمه‌رگه و که‌سوکاری شه‌هیدان، له ده‌قه یاساییه‌کان زیاد بکرێت.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە کە، له‌و گەڵاڵەگەلەی بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان دانراوه، کامه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستاندا بێت، ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.