پێش بینیی گەشەی ئابووریی ھەرێمی کوردستانی ئێراق لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355078-پێش_بینیی_گەشەی_ئابووریی_ھەرێمی_کوردستانی_ئێراق_لە_ساڵی_٢٠١٩ی_زایینی_دا
سەرۆکی یەکێتیی بنێران و ھاوردەکارانی ھەرێمی کوردستانی ئێراق پێش بینیی کردووە کە لەگەڵ باش بوونەوەی باری ئابووری و بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە ئەمساڵ و بە ھاتنە سەر کاری دەوڵەتی تازە لە ساڵی تازەی زایینی، ھەرێم گەشەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2018 14:18 Asia/Tehran
  • پێش بینیی گەشەی ئابووریی ھەرێمی کوردستانی ئێراق لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی دا

سەرۆکی یەکێتیی بنێران و ھاوردەکارانی ھەرێمی کوردستانی ئێراق پێش بینیی کردووە کە لەگەڵ باش بوونەوەی باری ئابووری و بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە ئەمساڵ و بە ھاتنە سەر کاری دەوڵەتی تازە لە ساڵی تازەی زایینی، ھەرێم گەشەی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، شێخ موستەفا عەبدوڕڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی بنێران و ھاوردەکارانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕەوشتی سات و سەوداو بازرگانیی ھەرێمی کوردستان دوای خولێک کورت ھێنان و قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش لە ساڵی ٢٠١٨ دا بووژاوەتەوەو یەکێتیی بنێران و ھاوردەکارانی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجامی داون، وای پێش بینی کردووە کە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی گەشەی ئابووری بە خۆیەوە دەبینێ و باری دراڤی و گوزەرانی خەڵک لە ھەرێم لە چاو ساڵی ٢٠١٨ ڕوو لە باش بوون دەنێت.

شێخ موستەفا عەبدوڕڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی بنێران و ھاوردەکارانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەروەھا وتووشیەتی: لەوە ئەچێ کابینەی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستان سەرنجێکی تایبەتی بدات بە کەرتی ئابووری و دیارە ئەمەش یارمەتیی ئابووریانەی ھەرێم دەدات.

ناوبراو جەختیشی کردووە کە ئەم یەکێتیە ھێندێک گەڵاڵەو بەرنامەی ئامادە کردووە بە مەبەستی باشتر کردنی باری ئابووری و کەرتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و بەنیازیشە کە ئەم گەڵاڵەگەلە بخاتە بەر دەست دەوڵەتی تازەی ھەرێم.