چوونی دوبارەی هێزە ئەمریکاییەکان بۆ کوردستانی ئێراق و دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355124-چوونی_دوبارەی_هێزە_ئەمریکاییەکان_بۆ_کوردستانی_ئێراق_و_دامەزراندنی_بنکەی_سەربازی_نوێ
ئەندامی کومیسیونی ئاسایشی پەرلەمانی ئێراق باسی کرد لە دووپات بوونەوەی چوونی نهێنیانەی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریاوە بۆ ناو کوردستانی ئێراق و دامەزراندنی پێگەی سەربازی نوێ لە هەولێری کوردستانی ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • چوونی دوبارەی هێزە ئەمریکاییەکان بۆ کوردستانی ئێراق و دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ

ئەندامی کومیسیونی ئاسایشی پەرلەمانی ئێراق باسی کرد لە دووپات بوونەوەی چوونی نهێنیانەی سەربازانی ئەمریکایی لە سووریاوە بۆ ناو کوردستانی ئێراق و دامەزراندنی پێگەی سەربازی نوێ لە هەولێری کوردستانی ئێراق.

کەریم عەلیوی  "ئەمڕۆ دووشەمە لە وتووێژ لە گەڵ بنکەی هەواڵیی ئەلمەعلوومە وێڕای ئاماژە بەوەی کە  ژومارێکی دیکە لە سەربازانی  ئەمریکایی  بە پاشەکشێ لە سووریا بە شێوەی نهێنیانە و بە بێ ئاگاداری دەوڵەتی فیدڕاڵ  چوونەتە ناو خاکی ئێراق  وتی  ئەو کردەوەی ئەمریکا لەبەرچاو نەگرتنی دەسەڵاتداریەتی  ئێراقە .  ئەندامێکی کومیسیونی ئاسایشی پەرلەمانی ئێراق داوای لە دەوڵەت کرد لە هەمبەر ئامادە بوونی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگا ڕۆژئاوایی و باکووریەکان هەڵوێست وەربگرێت . عەلیوی بەرلەوەش وێڕای ئاماژە بە چوونی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریاوە بۆ ناو پارێزگاکانی ئەلئەنبار  نەینەوا  و هەولێر وشداری دا : واشنگتون بە کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە ڕێککەوتننامەی ئیستراتژیکی واژۆ کراو لە گەڵ بەغدا هەوڵ ئەدات هێزە سەربازیەکانی خۆی دوای پاشەکشێ لە سووریا ببایتە ناو خاکی ئێراق .