سەرکۆنسولی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستانی عێراق: فەڕانسە هاوپەیمانی هەمیشەیی کوردانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355215-سەرکۆنسولی_فەڕانسە_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_فەڕانسە_هاوپەیمانی_هەمیشەیی_کوردانە
سەرکۆنسولی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستان پێی داگرت; لە ساڵی نوێی زایینی هاوپەیمانیی پاریس لەگەڵ هەولێر درێژەی دەبێ و ئەو هاوپەیمانییەی بەهەمیشەیی ناوبرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2019 06:52 Asia/Tehran
  • سەرکۆنسولی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستانی عێراق: فەڕانسە هاوپەیمانی هەمیشەیی کوردانە

سەرکۆنسولی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستان پێی داگرت; لە ساڵی نوێی زایینی هاوپەیمانیی پاریس لەگەڵ هەولێر درێژەی دەبێ و ئەو هاوپەیمانییەی بەهەمیشەیی ناوبرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "دۆمێنیک ماس"، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی کوردستان٢٤ دا دەڵێت: "بێگومان هەموومان پێویستمان بە سەقامگیریی زیاتر و ئارامیی زیاتر هەیە، لە ساڵی نوێ دەمەوێ ئەو پێشمەرگانەتان بەبیر بهێنمەوە کە لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش گیانی خۆیان سپارد، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوە بسەلمێنن کە ئەو شەهیدانە خوێنیان بە فیڕۆ نەچووە".

سەرکۆنسولی فەڕانسە لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژە بە لێدوانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری فەڕانسە سەبارەت بە درێژەدان بە داکۆکی لە هاوپەیمانیی دژە داعش وتی کە  فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٩ش درێژە دەدا بە هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ کوردان و ئەو هاوپەیمانییە نەک هەرتەنیا لەگەڵ کوردانی عێراق، بەڵکوو هەمیشەیی دەبێ".

ناوبراو هیوای خواست؛ "حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەکەمترین کاتدا پێک بهێنرێ وکارەکەی لەمەڕ چاکسازیی ئابووری و سیاسی لەهەرێمدا دەس پێ بکات".

لە لایەکەی دیکەوە، "کلاریس پاستۆری"، نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە وتی: "ئێمە وەک یەکێتی ئەورووپا هیوامان وایە لە ساڵی نوێدا پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا باشتر بێت، دڵنیاشتان دەکەمەوە کە یەکێتی ئەورووپا وەک هاوپەیمانی بەهێزی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە ".