هەوڵی بەغداو هەولێر بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی چارەسەریی ناکۆکییەکان
کانونی دوھەم 05, 2019 12:54 Asia/Tehran
یەک لە سەرۆکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان بەغدا-هەولێر بۆ چارەسەریی ناکۆکیی نێوان دوولایەن.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "غیاس سورچی" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی"مەعلومە"؛ وتی: بەغدا-هەولێر کۆمیسیۆنێکی هاوبەشیان پێکهێناوە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانیان بەتایبەت لەمەڕ بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لەبودجەی گشتیی٢٠١٩ی عێراق و داواکاریی پێشمەرگەکان و بنەماڵەی شەهیدان و تێچوو و بودجەی دەزگە حکومییەکان لەهەرێم.
سورچی وێرای ئاماژە بە ئەگەری دواخرانی ڕێگاچارەی بنەڕەتیی هاوپێوەند بە ناکۆکیی نێوان بەغدا-هەولێر هەتا ساڵی٢٠٢٠ی زایینی، داوای لە هەموو ڕێبەرانی سیاسی وبەرپرسانی حکومەتی لە عێراق کرد، بەرژەوەندییەکانی خەڵک بخەنە سەر بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکانیان.