دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
بەرپرسی مەڵبەندی مەخموری یەکیەتی نیشتمانی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە مەبەستی جێگیر کرانی سەربازەکانی دوای چوونەدەر لە سووریا ، خەریکی دامەزرانی بنکەی نوێی بۆ ئەوان لە هەرێمی کوردستانە .
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ڕێشاد گەلالی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی سی ئین ئین ڕایگەیاند کە بە پێی دوایین زانیاریە بە دەس هاتووەکان کە گەیشتووەتە دەس کاربەدەستانی هەرێم ، دەوڵەتی ئەمریکا بە نیازە سەربازانی خۆی دوای چوونەدەر لە سووریا ، لە هەرێمی کوردستان سەقامگیر بکات. بەرپرسی مەڵبەندی مەخموری یەکیەتی نیشتمانی ، وتی کە ئەمریکا بەم مەبەستە وبۆ سەقامگیر کرانی یەک هەزاروچوارسەد کەس لە هێزەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان خەریکی دامەزرانی بنکەی سەربازی نوێی لە هەرێم وپەرە وتەیار کردنی بنکەی سەربازی حەریر لە نێزیک شاری هەولێرە. هەروەها وتی کە سەربازانی ئەمریکایی لە بنکەیەک لە چیای شەنگاڵ بە مەبەستی بەدی هاتنی هاوئاهەنگی پێویست بە مەبەستی ئەنجام دانی بەرنامەکانی داهاتووی دەوڵەتی ئەمریکا یش جێگیر وسەقامگیر دەکرێن . پیشتریش کارناسێکی سەربازی عێراقی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە گشتیی چواردە بنکەی سەربازی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێڕاق وهەرێمی کوردستان هەیە .