کوژراوێک و سێ بریندار لە تەقینەوەیەکی بۆمب لە نزیکی کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i355453-کوژراوێک_و_سێ_بریندار_لە_تەقینەوەیەکی_بۆمب_لە_نزیکی_کەرکووک
سەرچاوەیەک لە هێزی پولیسی کەرکووک ڕایگەیاند کە بە دوای تەقینەوەی بومبێکی چێندراوی داعش لە ناوچەی دبس لە دەڤەری کەرکووک کەسێک کوژراو و سێ کەسیش بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2019 14:55 Asia/Tehran
  • کوژراوێک و سێ بریندار لە تەقینەوەیەکی بۆمب لە نزیکی کەرکووک

سەرچاوەیەک لە هێزی پولیسی کەرکووک ڕایگەیاند کە بە دوای تەقینەوەی بومبێکی چێندراوی داعش لە ناوچەی دبس لە دەڤەری کەرکووک کەسێک کوژراو و سێ کەسیش بریندار بوون .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس  سروان حامد عوبەیدی   لە هێزەکانی پولیسی کەرکووک لە کۆڕی  پەیامنێراندا ڕایگەیاند  کە بۆمبی قەراخ جادەیی  چێندراوی داعش لە ناوچەی دبس  لە دەڤەری کەرکووک  لە کاتی  تێپەڕینی تڕوموبیلی کەسانی سیڤیل  تەقیوەتەوە . ناوبراو وتیشی  کە لەو تەقینەوەدا  شاروومەندێکی  سیڤیل کوژراوە  و سێ کەسی  دیکەش  بریندار بووە .  هەروەها وتی  کە دوای  ئەو تەقینەوە هێزە ئاسایشیەکانی سەر بە ئەرتەشی  ئێراق چوونەتە  ئەو شوێنە و ئوپڕاسیونی گەڕانیان لە ناوچە دەس پێی کردووە  بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبووە.