پەرەسەندنی سەتی بیستی چالاکی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان باسی پەرەسەندنی سەتی بیستی چالاکی بازرگانی لە هەرێم لە ساڵی 2018ی زایینی کرد .
نەوزاد ئەدهەم، لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ڕەسمیی پارتی ڕایگەیاند کە لە مەودای ساڵانی 2014 هەتا 2017 و لەبەر شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، چالاکیی ژومارێکی زۆر لە کارگەکانی بەرهەم هێنان و ناوەندەکانی بازرگانی و کۆمپانییەکانی بازرگانی لە هەرێم وەستاوە بەڵام لەساڵی 2018 و بە کۆتایی قەیران، ئەم ڕەوشە کۆتایی پێهاتووە و چالاکی بازرگانی و ئابووری گەشەی کردووە..
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بارزگانی هەرێمی کوردستان وتیشی بەپێی دوایین ئاماری ڕەسمی لە هەرێمی کوردستان زۆرتر لە بیست هەزار کۆمپانی بازرگانی و پێنج هەزار کارگە و کارخانەی بەرهەم هێنان و ئابووری خەریکی چالاکین .
هەروەها وتی کە چالاکی ئابوری لە هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕوژ پەرەدەستێنێ و لەساڵی 2018 ئەم چالاکیانە لە هەرێم لە چاو ساڵانی ڕابردوو سەتی بیست پەرەی سەندووە .
نەوزاد ئەدهەم پۆستەکانی گومرکی دامەزراو لەلایەن دەوڵەتی ئێراق لەنێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتەی بە لەمپەرێک بۆ چالاکیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان زانیوە و ئاماژەی داوەتە بڕیاری دەوڵەتی ئێراق و بەپێی ڕێککەوتنەکانی هەولێر وبەغدا، ئەم پۆستە گومرکیانە هەڵدەگیردرێن و بە لابرانی پۆستی گومرکی لەنێوان هەرێم و شارەکانی ئێراق، چالاکیی ئابوری لە هەرێم، هاسان بووە و هەرچی زۆرتر گەشە دەکات و پەرە دەستێنێ .