ئازادکرانی ئافره ته دیلە ئێزدییەکان لە چنگ ترۆریستانی داعش بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356729-ئازادکرانی_ئافره_ته_دیلە_ئێزدییەکان_لە_چنگ_ترۆریستانی_داعش_بەردەوامە
نووسینگەی تایبەتی ئێزدییە ئازادکراوەکان لەچنگ داعش وێڕای ئاماژە بە درێژەی ڕەوتی ئازادکرانی کوردانی ئێزدی لە کۆیلەتی و دیلێتی دەست داعش ڕایگەیاند، سێ ئێزدی دیکە ئازاد کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2019 12:39 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی ئافره ته دیلە ئێزدییەکان لە چنگ ترۆریستانی داعش بەردەوامە

نووسینگەی تایبەتی ئێزدییە ئازادکراوەکان لەچنگ داعش وێڕای ئاماژە بە درێژەی ڕەوتی ئازادکرانی کوردانی ئێزدی لە کۆیلەتی و دیلێتی دەست داعش ڕایگەیاند، سێ ئێزدی دیکە ئازاد کراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی ژیان، "حوسێن قائدی" بەرپرسی نووسینگەی ئێزدییە ئازادکراوەکانی دەست داعش رایگەیاند کە بەهەوڵ و کۆششەکانی ئەو نووسینگەو ڕێکخراوەکانی یارمەتیدەر بە کوردانی ئێزدی، ڕەوتی ئازادکرانی کوردانی ئێزدیی یەخسیری دەست داعش لە کۆیلەتی و یەخسیریی ئەو گرووپە، بەردەوامە.

ناوبراو وتی کە لە درێژەی ئەو ڕەوتە، لەرۆژانی ڕابردوودا سێ کوردی ئێزدی لەوان منداڵێکی حەوت ساڵان لەچنگ داعش ئازادکراو درایەو درانەوە بە خێزانەکانیان لە شاری دەهۆک.

قائدی ئاماژەی کرد، ئەو سێ کوردە ئێزدییە، پاش ڕفێندران لەلایەن ترۆریستانی داعش ، لە ئاواییەکانی تەل عەزیز و تەل قەسەب لە شنگال، گوێزرانەوە سوریا، و بەهەوڵی فراوان گەڕێندرانەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی ئامارە ڕاگەیێندراوەکان تائێستا زیاتر لەسێ هەزار کوردی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون، هێشتا هەر دیلکراون و لەبارەی چارەنووسیانەوە هیچ زانیاریەک لەدەستدا نییە.