پارتی داوای کشانەوەی پەکەکە لە هەرێم دەکات
پارتى دیموکراتى کوردستان داوا له هێزه‌کانى په‌که‌که ده‌کات که له هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه و نه‌بنه هۆکارى دروستکردنى مه‌ترسى و تێکدانى ئارامى "وڵاتانى هاوسۆز"ى هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ له دهۆک فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له په‌رله‌مانى عێراق له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌وانیدا داوایان له په‌که‌که کرد که له هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه.فراکسیۆنى پارتى له راگه‌یه‌ندراوێکدا که له‌لایه‌ن" ڤیان سه‌برى " سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که‌وه خوێندرایه‌وه، ده‌ڵێت: "تۆپبارانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که به بیانووى بوونى په‌که‌که‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیه داوا له پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌که‌ین که خۆیان له سنوورى هه‌رێمى کوردستان دووربخه‌نه‌وه و خه‌ڵکى ئێمه له‌و نه‌هامه‌تى و قوربانیدانه رزگار بکه‌ن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند بوونى په‌که‌که کاریگه‌رى نه‌رێنى سیاسى و ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دروست کردووه و به‌هۆى ئه‌وانه‌وه سه‌دان گوند به ئاوه‌دانه‌نه‌کراوى ماونه‌ته‌وه.
هاوکات جه‌ختیشیکرده‌وه که چیتر نایانه‌وێت "خاکى کوردستان و عێراق ببنه مایه‌ى مه‌ترسى و تێکدانى ئارامى وڵاتانى هاوسۆزمان".
پاش کوژرانى چوار که‌س له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانى تورکیاوه له‌چواشه‌ممه‌ى رابردوو، هاوڵاتیانى شیلادزێ رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو بنکه‌ى سه‌ربازى (سێرێ)یان خاپور کرد‌و چه‌ندین تانک و ئوتومبێلى سه‌ربازییان سوتاند.