فازڵ میرانی و عەلی باپیر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356845-فازڵ_میرانی_و_عەلی_باپیر_ناوەڕۆکی_کۆبوونەوەکەیان_ئاشکرا_دەکەن
دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2019 12:17 Asia/Tehran
  • فازڵ میرانی و عەلی باپیر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکرا دەکەن

دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس لە سەرەتای کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا عەلی باپیر رایگەیاند: "ھەموومان بەرامبەر وڵاتەکەمان بەرپرسیارین و کۆمەڵی ئیسلامی بەشێک دەبێت لە چارەسەریی کێشەکان.

ناوبراو وتیشی: ئێمە وەک کۆمەڵی ئیسلامی دەزانین کە پارتی مێژووییەکی دوور و درێژی ھەیە لە خەباتدا، ئێستاش جێگە و پێگەی بەرچاوی ھەیە.

عەلی باپیر، راشیگەیاند:ئومێد دەکەین لە ماوەیەکی کەمدا ھەموو ئەو کێشانەی کە ھەن چارەسەر بکرێن.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا وتی: وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە رێنماییەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کار بۆ ئەوە دەکەین ئەوەی دوێنێ نەمانتوانیوە ئەمڕۆ بۆ جەماوەرەکەمان بیکەین".

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەشی خستەڕوو: ھەموو لایەکمان لە ناو حکوومەت یان لە دەرەوەی حکوومەت دەتوانین خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین.