کارگێڕی یەکێتی دەبێتە ماڵگێڕی خۆی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i356848-کارگێڕی_یەکێتی_دەبێتە_ماڵگێڕی_خۆی
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق رایگەیاندووە، ھەتا حزبەکەی بڕیاری بەستنی کۆنگرە نەدات بەشداری لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی ناکات و بەس ماڵگێڕی خۆی دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2019 12:41 Asia/Tehran
  • کارگێڕی یەکێتی دەبێتە ماڵگێڕی خۆی

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق رایگەیاندووە، ھەتا حزبەکەی بڕیاری بەستنی کۆنگرە نەدات بەشداری لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی ناکات و بەس ماڵگێڕی خۆی دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێرانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەبارەی دەنگۆی وازھێنانی لە ریزەکانی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختی کرد: "ئەگەر بڕیاری کۆنگرە نەدرا ھەر بە رۆڵەی یەکێتی دەمێنمەوە و ماڵگێڕی خۆم دەبم. مه لا بەختیار لەبارەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ، رایگەیاند: ھەڵبەت ئەگەر بڕیاری کۆنگرە بدرێت دیارە بەشداری لە کۆبوونەوەکان دەکەم.