هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران
وەزاڕەتی وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : هەناردەی نەوتی کوردستانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران یاسایی و رێگاپێدراوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەسەر بنەمای ئەم رێکارە وەزاڕەتی وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، هەناردەی نەوت لە لایەن ئەو کۆمپانیانەی کە نەوت لە هەرێم دەردێنن و مۆڵەتی یاساییان لە وەزاڕەتی وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەرگرتووە ، رێگاپێدراوە .
ئەم وزاڕەتخانەیە هەروەها جەختی کردەوە ، ئەم رێکارە ئەو کۆمپانیا عێراقیانە دەگرێتەوە کە لە بەشەکانی دیکەی عێراق نەوت دەردێنن و موڵەتی فەرمیی وەزاڕەتی نەوتی عێراقیشیان هەیە .
لە لایەکی دیکەوە عەبدوڵڵا ساڵح بەرپرسی پێوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند ، لیژنەیەکی حەوت کەسی بۆ گۆڕێنەوەی بەندکراوانی دوو لایەن پێکهاتووە .
نابراو وتیشی : بەمزوانە 70 بەندکراوی ئێران کە لە هەرێمی کوردستان گیراون بۆ وەپشت سەرنانی پاشماوەی سزاکەیان ڕادەستی کاربەدەستانی ئێران دەکرێن .