تاووتوێی ڕێگاکانی گەشەپێدانی دەروازە سنوریەکانی کوردستانی عێراق و ئێران
ڕێگاکانی گەشەپێدانی دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدیداری سەرکۆنسولی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی خۆجێی تاووتوێ کرا.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "مورتەزا عیبادی" سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر لەدیدار لەگەڵ "هیوا قەرەنی ئاغا" سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕین(قایمقامەتی گشتی) شاری ڕانییە لەپارێزگای سلێمانی، وێڕای بەگرینگ زانینی بەهێزکرانی پەیوەندیەکان، ڕەزامەندیی بەغدا لەمەڕ بەڕەسمیی بوونی سنوری "کێلێ"ی بەگرینگ زانی.
ناوبراو ڕوانگەی ئەرێنیی ئێران بۆ ڕەخساندن و ئامادەکردنی ژێرخانە پێویستەکان بۆ دەروازەی سنوری، بیرخستەوەو دامەزرانی ئیدارەو بنکەکانی چاودێریی کوردستانی عێراق لەسنوری "کێلێ"ی ، بە بەشێک لە پێشەکییەکانی بەڕەسمی کرانی ئەو سنورە ڕاگەیاند.
سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕینیش لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بە پێویستیی پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکان، خوازیاری پەرەی هاوکارییە ئابورییەکان و داکۆکیی ئێران لە بەڕەسمیی کرانی دەروازەی "کێلێ"ی سەردەشت بوو.
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەدرێژەی سەفەرەکەی بۆ ڕانییە ، بەرەو شاری سنوریی قەڵادزێش وەڕێ کەوت و لەدیدار لەگەڵ "ئەبوبەکر بایز" قایمقامی پشدەر وێڕای بەگرینگ زانینی هاوکاریی سنوری، پەرەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی بەمایەی گەشەکردنی شارە سنوریەکان زانی و خوازیاری چارەسەریی کەم وکوڕییەکانی هاوپێوەند بە هاوردەو هەناردەکرانی کاڵا بوو.
قایمقامی پشدەریش بەدەربڕینی ڕەزامەندیی لەئامادەبوونی شاندی ئێرانی لەو شارە، قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان، و ئاسانکردنەوەی ڕەوتی تیجارەت لەسەرسنورەکانی بەگرینگ لێکدایەوە.