هەناردەی 25 ملوێن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە چوارمانگدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i358409-هەناردەی_25_ملوێن_بەرمیل_نەوتی_هەرێمی_کوردستان_لە_چوارمانگدا
کومپانیای ھەڵسەنگاندنی نێونەتەوەیی دیلۆیت لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 4 مانگی کۆتایی 2019ی زایینی گەیشتە 25ملوێن بەرمیل
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2019 12:48 Asia/Tehran
  • هەناردەی 25 ملوێن بەرمیل نەوتی  هەرێمی کوردستان لە چوارمانگدا

کومپانیای ھەڵسەنگاندنی نێونەتەوەیی دیلۆیت لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 4 مانگی کۆتایی 2019ی زایینی گەیشتە 25ملوێن بەرمیل

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرس .و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هاوڵاتی ،  کومپانیای ھەڵسەنگاندنی نێونەتەوەیی دیلۆیت  کە لە گرێبەستێکدا  لە گەڵ دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە سێ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا دەستی داوەتە   لێکدانەوە و چاودێری  چالاکیە نەوتیەکانی هەرێم ، لە چوارەمین  ڕاپۆڕتی خۆیدا  ڕایگەیاند کە هەرێم  لە چوار مانگی  کۆتایی ساڵی 2019 زایینی  25 ملوێن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە .  لەو ڕاپۆڕتەدا  هاتووە  کە داهاتی ئەو ڕادە  هەناردە نەوتیەیش  گەیشتووەتە  2 ملیار و 262 دولار . هەروەها ئاماژە کراوە  کە ئەو ئامارە هاوپەیوەندە بە هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکیا . چوارەمین   ڕاپۆڕتی دیلۆیت  هەروەها ئاماری هاوپەیوەند بە چالاکیە نەوتیەکانی هەرێم  لە نیوەی دووهەمی 2018 دەگرێتەوە . لە ڕاپوڕتی پێشووی  دیلۆیتدا هاتووە  کە لە 3  مانگی یەکەمی ساڵی 2018ش هەناردەی نەوتی  هەرێم  گەیشتووەتە  28 ملوێن  بەرمیل .