دانووستان لە نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
ئادار 01, 2019 12:02 Asia/Tehran
وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێت بڕیارە رۆژی شەممە کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی بەڕێوەبچێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاندووە بڕیاروایە رۆژی شەممەی 2ی ئاداری 2019، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێم و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، بەڕێوەبچێت.
ناوبراو پێشتر ڕایگەیاند مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نامەیێکی ئاراستەی کۆسرەت رەسووی عەلی جێگری یەکێتی و بڕیاردەری سەرەکیی ئەم حیزبە کردووە بۆ کۆبوونەوەی نێوان هەردوو حزبەکە کە وەڵامی ئەرێنیی وەرگرتبووەوە.