بیست و یەک ئێزدی ڕزگاربوونی دەست داعش گەڕانەوە شنگال
بیست و یەک کەس لە کوردانی ئێزدی ڕزگاربوونی دەست داعش سەرباری پێش گرتنی سوپای عێراق، لەسنوری ئەو وڵاتە لەگەڵ سوریا تێپەڕین و گەیشتنە شنگال.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵدەریی کوردپرێس، 21 کوردی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش که له ساڵی 2014وه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه له شنگال ڕفێندرابوون و بۆ سووریا گواسترابوونه‌وه، له ڕۆژانی ڕابردوو و به دوای شکستهێنانی داعش له سووریا ئازاد کران.
21 کوردی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش گه‌یشتنه سنووری نێوان عێراق و سووریا به‌ڵام سوپای عێراق ڕۆژی هه‌ینی سنووری نێوان عێراق و سووریای به ڕووی ئێزدییه‌کان داخست و ژماره‌یێکی به‌رچاو له که‌سوکاری ئازادکراوان و کوردی ئێزدی ڕێگه‌که‌یان به زۆر کرده‌وه و به که‌سوکاریان شاد بوونه‌وه.
ڕزگارکراوه‌کان باس له ژیانی ڕۆژانه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ده‌که‌ن که چۆن به شێوه‌یێکی دڕندانه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کردوون و ئه‌شکه‌نجه دراون.
شایانی باسه؛ ئه‌م کورده ئێزدییانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دیموکراته‌وه ڕزگار کراون و به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ڕێوڕه‌سمێک له شنگال ساز کرا.
شنگال لە سێی ئاگۆستی٢٠١٤ وە کەوتە بەرپەلاماری داعش و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کوردی ئێزدی دانیشتووی ئەو ناوچەیە، لەلایەن داعشەوە قەڵاچۆ و پاکتاویی رەگەزیی کران وهەزاران ئێزدی لەلایەن داعشەوە ڕفێندران و وەک کۆیلە گیران.
بەپێی ئاماری ڕاگەیێندراو؛ لە هێرشی داعش بۆسەر شنگال شەش هەزار و٤١٧ کوردی ئێزدی لەلایەن ئەو گرووپەوە ڕفێندران و بەکۆیلەتی بران و "مەحما خەلیل" قایمقامی پێشووی شنگالیش ڕایگەیاندووە، جارێ هیچ زانیاریەک لەمەڕ چارەنووسی زیاتر لە سێ هەزار کەس لەوان لەدەستدا نییە.
لەڕۆژانی ڕابردوودا‌و بەشکست هێنانی داعش لە سوریا، ژمارێک لە کوردانی ئێزدی لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات ئازاد کراون و لەحاڵی گەڕانەوە بۆ نێو کەسوکاریانن.