پارتی دیموکرات : یەکێتی نیشتمانی هوکاری پێکنەهاتنی نوێ-دەوڵەتی کوردستانە .
وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکرات دوای دانیشتنی هەنجومەنی سەرکردایەتی پارت ڕایگەیاند کە هۆی بڕیاردانی یەکێتیی نیشتمانی سەبارەت بە گرتنی پوستی دەوڵەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هۆی سەرەکی بۆ وەدوا خستنی پێکهاتنی دەوڵەت بووە و پارتی دیموکرات چاوەڕوانی بڕیار دانی ئەو پارتەیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ئەمڕو یەکشەمە دانیشتنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی ڕێبەری ئەو پارتە بەڕێوە چوو . دوای ئەو دانیشتنە مەحموود موحەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکرات لە دانیشتنە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دۆخی ناوچە ئێراق و هەرێمی کوردستانی کێشەکان و تەنگژەکانی ناوچە و ڕۆڵی زلهێزە جیهانیەکانیان لەو ناوچە و کاریگەریەکانی لە سەر هەرێمی کوردستانیان خستەبەر باس و ڕاوێژ. ناوبراو وتیشی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانی پارتی دیموکرات خوازیاری پێکهاتنی دەوڵەتی هێزمەند و خزمەتگوزار لە هەرێمە کە بتوانێ کێشەکانی ناوخویی لە هەرێم و تەنگژەکانی لە پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی ناوەدی ئێراق چارەسەر بکات و هەر بەم جورە بۆ بەرەوپ ێش بردنی ئاستی سیاسی هەرێم و خێرا کردوننەوەی پێکهاتنی دەوڵەت لە گەڵ هەموو پارت و ڕەوتەکانی هەرێم وتووێژی کردووە . ناوبراو سەبارەت بە وەدوا کەواتنی پێکهاتنی دەوڵەت بووە و پارتی دیموکراتیش بۆ درێژەی کردەوەگەلێک کە لەو بوارەدا دەس پێی کرد بوو چاوەڕوانی بڕیار گرتنی یەکجاری یەکێتیی بۆ گرتنی پوستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ناساندنی بەربژێری فەرمی بۆ ئەو پوستە و دەسپێکی وتووێژەکانە سەبارەت بە پرسە سەرەکیەکان بۆ وێنە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم . لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی یەکێتیی نیشتمنی بو وێنە ڕیواز فایق ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەربژاری ئەو پارتە بۆ گرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە نووسینگەی مەکتەب سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستلان جەختی کردووە کە پرسی پشکی ئەو پارتە لە گەڵ پارتی دیموکرات یەکجاری بووەتەوە و پاشان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو پارتە باس و ڕاوێژ کراوە و بەربژارەکانی یەکجاریش بۆ گرتنی ئەو پوستە دیاری بکرێن . هەفتەی ڕابڕدوو پارتی دیموکرات و یەکێتیی نیشتمانی دوای چەن خول لە دانیشتنەکان ڕێککەوتنێکیان سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ و پرسەکانی کەرکووک واژۆ کرد .