کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە: بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە دۆخێکی ناجێگیردان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i359265-کۆمەڵەی_قوربانیانی_هەڵەبجە_بەرکەوتوانی_کیمیابارانی_هەڵەبجە_لە_دۆخێکی_ناجێگیردان
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، تا ئێستا وەک پێویست کار بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە نەکراوە و بەهۆیەوە بەرکەوتوانی کیمیاباران لە دۆخێکی ناجێگیردان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2019 12:47 Asia/Tehran
  • کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە: بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە دۆخێکی ناجێگیردان

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، تا ئێستا وەک پێویست کار بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە نەکراوە و بەهۆیەوە بەرکەوتوانی کیمیاباران لە دۆخێکی ناجێگیردان.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی خەندان ، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی  قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاند، تا ئێستا وەک پێویست ئاوڕ لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیای و شارەکە نەدراوەتەوە، کە لەئاست داواکاری خەڵکی شارەکەدا بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرکەوتوانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئێستا لە دۆخێکی زۆر ناجێگیردان و دۆخی تەندروستیان خراپە و پرسەکانیان لای وەزارەتی کاروباری شەهیدانە, بۆئەوەی بگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێکردنەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەرکردن راگیراوە".

سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیان دەشڵێت، "بەگشتی سەرجەم بریندارانی چەکی کیمیایی پێویستیان بە چارەسەر هەیە، بەڵام بە بەردەامی نزیکەی 25 کەس لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ئۆکسجین بەکاردەهێنن".

بەوتەی لوقمان عەبدولقادر تا ئێستا هەشت منداڵ گەڕێندراونەوە بۆ خێزانەکانیان و 74 خێزان داوای 179 منداڵی ونبو دەکەن.31 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ‌16-3-1988 ڕژێمی‌ بەعسی روخاو بەچەکی‌ کیمیایی‌ هەڵەبجەی‌ بۆردومانکردو بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون و هەزارانی‌ دیکەش بریندراربون.