نازم دەباغ: عێراق نابێ بەشێک لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i359661-نازم_دەباغ_عێراق_نابێ_بەشێک_لە_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_دژی_ئێران_بێت
نوێنەری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ئاماژە دان بە سنووری دوورو درێژ و قازانجی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق جەختیکرد کەنابێ عێراق ببێتە بەشێک لە ئالۆزیی نێوان ڤاشنگتۆن و تاران و بایکۆتەکانیی ئەمریکا دژی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2019 14:01 Asia/Tehran
  • نازم دەباغ: عێراق نابێ بەشێک لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بێت

نوێنەری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بە ئاماژە دان بە سنووری دوورو درێژ و قازانجی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق جەختیکرد کەنابێ عێراق ببێتە بەشێک لە ئالۆزیی نێوان ڤاشنگتۆن و تاران و بایکۆتەکانیی ئەمریکا دژی ئێران .

 نازم دەباغ لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەری دانگ وباسی ئێس.ئێن .ئێن. ،بە ئاماژە دان بە مەی پێوەندییە نزیکەکانیی نێوان تاران و بەغدا دەبێتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزامەندیی ئەمریکا؛ گوتی کە عێراق نابێ قازانجەکانی خۆی فیدای سیاسەتەکانی ئەمریکا بکات و بە گوێرەی ویستی وڵاتانی دەرەوەیی هەڵوێستبگرێتە بەر.

 نوێنەری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دا گوتیشی کە عێراق و ئێران سنووری دوور و درێژ و قازانجەکانی هابەشییان هەیە و عێراق نابێ هەستیاری پێوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانیی لەبیر بباتەوە و ببێتە بەشێک لە ئالۆزییەکانیی نێوان ڤاشنگتۆن و تاران و بایکۆتەکانیی ئەمریکا دژی ئێران؛ چوونکا ئەمریکا دوا بە دوایی کۆتایی قازانجەکانی لە عێراق ئەم وڵاتە بەجێ دێلێت.

هەروەها ڕایگەیاند کە بەغدا لە هەوڵ دایە کە لە ڕێگای دیپلۆماتیکەوە هاوسەنگیی لە پێوەندییەکانی دەرەوەیی خۆی دا بپارێزێت؛ چوونکا عێراق و هەرێمی کوردستان لە زۆرێک لە بوارەکان لە وان هاوردەی گاز ، کارەبا ، خۆراک و کاڵاو کۆتاڵی سەرەکی دیکە پێویستیان بە ئێران هەیە .