زانکۆی سەڵاحەدینی هەولێر دوکتورای فەخری بە پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار دەبەخشێت
پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، کە وەک زانا لەبواری بیرکاری‌دا لە ریۆدی ژانێرۆ خەڵاتی جیهانیی فێڵدزی وەرگرتووە، لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دکتۆرای فه‌خریى پێبەخشرا.
ڕۆژی چوارشەمە 27ی ئازاری 2019 رێوڕەسمی خه‌ڵاتی رێزلێنان و به‌خشینی دکتۆراى فه‌خری به زانا و بیرمه‌ندی کورد پرۆفیسۆر کۆچه‌ر بیرکار به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت و ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژماره‌یەک له به‌رپرسانی حکوومی و حزبی و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و نوێنەر و کۆنسووڵی وڵاتان و ژماره‌یەک که‌سایه‌تیی جۆراوجۆر به‌رێوه چوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرای فەخری بە پرۆفیسۆر دکتۆر کۆچەر بیرکار لە هەولێر رایگەیاند "لەبەر دوو ھۆ ھەست بە خۆشحاڵی دەکەم. بێگومان یەکەمیان بوونی دکتۆر کۆچەرە لێرە کە ئـەم بۆنەیە تایبەتە بە ئەوان، دەبێ مامۆستایان و قوتابیان کۆچەر بیرکار بکەنە نموونەی باڵاى خۆیان".