فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دیسان باکووری ئێراقیان دایە بەر پەلامار
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i359975-فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیا_دیسان_باکووری_ئێراقیان_دایە_بەر_پەلامار
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی رابردوو لە تویتەردا رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی "ئاواشین"، "زاب" و "خاکورک" لە باکووری ئێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 30, 2019 06:32 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دیسان باکووری ئێراقیان دایە بەر پەلامار

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی رابردوو لە تویتەردا رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی "ئاواشین"، "زاب" و "خاکورک" لە باکووری ئێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی کرد  فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتەم بنکە و مەتەرێز  و هەممار و حەشارگە گرینگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی  تورکیا "پەکەکە"ـیان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە.

تورکیا لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەجاران بە بیانووی سەرکوت کردنی ئەندامانی پەکەکە دەسدرێژی کردۆتە سەر خاکی ئێراق.

ئەو دەسدرێژییانە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق و وڵاتانی دیکەی جیهان بۆتەوە.

پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ئێراق لە بنپێ کرانی پەیمانی ئاگربڕی نێوان ئانکارا و "پەکەکە' لە ژولایی ٢٠١٥ـەوە دەست پێ بۆتەوە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری.