بەردەوام بوونی بۆردومان کرانی کوردستانی ئێراق لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360032-بەردەوام_بوونی_بۆردومان_کرانی_کوردستانی_ئێراق_لە_لایەن_فڕۆکە_جەنگییەکانی_تورکیاوە
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە بەرزاییەکانی قەندیل لە باکووری ئێراق بۆردومان دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 31, 2019 07:53 Asia/Tehran
  • بەردەوام بوونی بۆردومان کرانی کوردستانی ئێراق لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە بەرزاییەکانی قەندیل لە باکووری ئێراق بۆردومان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بانگەشەی کرد  فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتەم بنکە و مەتەرێز  و هەممار و حەشارگە گرینگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی  تورکیا "پەکەکە"ـیان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ڕۆژی هەینیش  هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەکانی "ئاواشین"، "زاب" و "خاکورک" لە باکووری ئێراق.

تورکیا لە ساڵانی ئەمدواییەدا بەجاران بە بیانووی سەرکوت کردنی ئەندامانی پەکەکە دەسدرێژی کردۆتە سەر خاکی ئێراق.

ئەو دەسدرێژییانە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق و وڵاتانی دیکەی جیهان بۆتەوە.

پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ئێراق لە بنپێ کرانی پەیمانی ئاگربڕی نێوان ئانکارا و "پەکەکە' لە ژولایی ٢٠١٥ـەوە دەست پێ بۆتەوە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولایی ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری.