واژۆکردنی رێککەوتنی پارتی ‌و یەکێتی دواکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360419-واژۆکردنی_رێککەوتنی_پارتی_و_یەکێتی_دواکەوت
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ٨ ی نیسان لە هەولێر دووەم رێککەوتنی پارتی و یەکێتی کە تایبەتە بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت واژۆ بکرێت، بەڵام لەسەر داوای پارتی کۆبوونەوەکە داخرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2019 08:53 Asia/Tehran
  • واژۆکردنی رێککەوتنی پارتی ‌و یەکێتی دواکەوت

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ٨ ی نیسان لە هەولێر دووەم رێککەوتنی پارتی و یەکێتی کە تایبەتە بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت واژۆ بکرێت، بەڵام لەسەر داوای پارتی کۆبوونەوەکە داخرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند: دواکەوتنی واژووکردنی رێککەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، لەسەر داوای پارتی بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی یەوە بە سپی راگەیاند: پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم، یان یایدەدەری سەرۆکی هەرێم بۆ کاروباری سەربازی دەچێتە پەرلەمانەوەو لەگەڵ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوەو دەنگی لەسەر دەدرێت.

ماڵپەڕی شار پرێسیش رایگەیاند بەهۆی ناڕازی بوونی بزووتنەوەی گۆڕان، لەزیادکردنی جێگیرێک بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم واژووکردنی رێککەوتنی پارتی دیموکرات‌و یەکێتی نیشتمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دواخراوە.

پارتی‌و گۆڕان لە 18ی شوباتی رابردوو رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتیان واژۆکرد، کە بەپێی رێککەوتنەکە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ گۆڕان دەبێت، بەڵام دواتر یەکێتی داوای زیادکردنی جێگرێکی تری بۆ سەرۆکی هەرێم کردو پارتیش بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەو لایەنە رازی بوو.لەگەڵ ئەوەی پارتی رازی بوو، بەڵام گۆڕان لەو بارەوە ناڕەزایی خۆی گەیاندە ئەو حیزبەو هۆشداری ئەوەی داوە، ئەگەر جێگرێک بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم زیادبکرێت، ئەوە ئەوان لەرێککەوتنەکەی نێوانیان دەکشێنەوە.