لێبڕانی چینییەکان بۆ ئامادە بوونێکی ھێزمەند لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360654-لێبڕانی_چینییەکان_بۆ_ئامادە_بوونێکی_ھێزمەند_لە_بازاڕەکانی_ھەرێمی_کوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووره‌کانی بازرگانیی ھه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: بە مەبەستی پێکھێنرانی بازاڕێکی گەورەی بەرھەمی چینی لە ھەرێم، کۆمپانیاو بازرگانەکانی ئەو وڵاتە پیشانگایەکی بەرھەمەکانیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2019 15:42 Asia/Tehran
  • لێبڕانی چینییەکان بۆ ئامادە بوونێکی ھێزمەند لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووره‌کانی بازرگانیی ھه‌رێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: بە مەبەستی پێکھێنرانی بازاڕێکی گەورەی بەرھەمی چینی لە ھەرێم، کۆمپانیاو بازرگانەکانی ئەو وڵاتە پیشانگایەکی بەرھەمەکانیان لە ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوزەوە، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووره‌کانی بازرگانیی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: بڕیاره‌ شاندێکی وڵاتی چین سه‌ردانی ھه‌رێمی کوردستان بکات به‌ مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی پێشانگایێکی گه‌وره‌ی بەرھەمی  چینی له‌ هه‌رێم دا.

ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ژووره‌کانی بازرگانیی ھه‌رێمی کوردستانی عێراق جەختی کردووە: ھه‌رێمی کوردستان له‌ ڕووی بازرگانییه‌وه‌ کرانه‌وه‌یەکی باشی به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌ و به‌رده‌وام شاندی وڵاتانی بیانی سه‌ردانی ھه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاری بازرگانی بکه‌ن و ئێمه‌ش وه‌کوو ژووره‌کانی بازرگانی ھه‌موو ئاسانکارییەکیان بۆ ده‌که‌ین و ھاوکارێکی باشیشیان ده‌بین.

ئه‌سکه‌نده‌ر محه‌مه‌د گوتیشی:بڕیاره‌ له‌ داھاتوویەکی نزیکدا شاندێکی وڵاتی چین سه‌ردانی ھه‌رێمی کوردستان بکات به‌ مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی پیشانگایەکی گه‌وره‌ی بەرھەمی چینی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ھه‌رێمی کوردستان نیشانی بده‌ن که‌ به‌ کوالیتێکی به‌رز ده‌بێت و نرخه‌کانیشی زۆر گونجاو ده‌بێت چوونکه‌ له‌ ھاورده‌کردنی پێویست به‌ باج ناکات .

بەوتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێمی کوردستان: بڕیاره‌ ئه‌گه‌ر له‌و کاره‌یاندا سه‌رکه‌وتوو بن بازاڕێکی گه‌وره‌ی چینی له‌ ھه‌رێمی کوردستان بکرێته‌وه‌ و تێیدا ته‌نیا که‌لوپه‌لی چینی به‌ نرخێکی زۆر هه‌رزان و گونجاو بفرۆشرێت و کوالیتیشی زۆر به‌رز ده‌بێت چوونکه‌ ئه‌وان نایانه‌وێت له‌ نرخی که‌لوپه‌له‌کانی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌وکات ته‌نیا که‌لوپه‌لی باشی چینی ھاورده‌ ده‌کرێت و چیتر که‌لوپه‌لی خراپی چینی ھاورده‌ ناکرێت.