وەزارەتی شەهیدانی هەرێم لەسەر گۆڕە بەکۆمەڵەکەی موسەننا هاتەدەنگ
وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌ی له پارێزگای موسه‌نا دۆزراوه‌ته‌وه هی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراقه و سه‌رجه‌میان کوردن.
فوئاد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2019 رایگه‌یاندوە، دوای راگه‌یاندنی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراق، له پارێزگای موسه‌نا په‌یوه‌ندیمان به پارێزگاکه‌وه کرد و هه‌رچه‌نده تائێستا ژماره‌ی روفاته‌کان دیارنییه، به‌ڵام ده‌رکه‌وتووه سه‌رجه‌میان کوردن.
وتیشی "له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدانی عیراقدا رێککه‌وتوین له‌سه‌ر ده‌رهێنانه‌وه‌ی روفاته‌کان و ناردنیان بۆ پزیشکی دادوه‌ری عیراق بۆ پشکنینی DNA و دوای پشکنینه‌که‌ش روفاته‌کان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێنه‌وه".
دوێنێ هه‌ینی، ئه‌حمه‌د مه‌نفی جهوده پارێزگاری موسه‌نا رایگه‌یاند، له‌بیابانی شاری سه‌ماوه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای موسه‌نا گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵی سه‌رده‌می رژێمی پێشووی به‌عس دۆزراوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌میان کوردن و له سێداره‌دراون.