دوای ٢٧ساڵ کەس و کاری ئەنفالکراون قەرەبوو نەکراونەتەوە
دەستەى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستانی عێراق لە یادى ٣١ ساڵەى ئەنفالکرانى کوردان بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاندکە: دوای ٢٧ساڵ له حوکمڕانیی خۆماڵى ھێشتا نەتوانراوە قەرەبووى کەسوکارى قوربانیانى ئەنفال بکرێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی، دەستەى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستانی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ٢٧ساڵ له‌حوکمڕانی خۆماڵی له کوردستان و دوای ١٦ ساڵیش له ڕوخانی رژێمی به‌عس له ساڵی ٢٠٠٣وه هێشتا نه‌توانراوه ئه‌و دۆسیەیە له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسرێت و قه‌ره‌بوی که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ش نه‌کراوه‌ته‌وه.
لە بەیاننامەکەدا باسی ئەوە کراوە کە، کەسوکارى قوربانیانى ئەنفال رۆژانه هێشتا له‌چاوه‌ڕوانی ڕوفاتی که‌سوکاره‌کانیانن و له بارودوخێکی ده‌روونی شڵه‌ژاودا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن که ده‌بووایه له ژیان و گوزه‌رانێکی باشتر‌و شایسته بوونایه به قەدەر ئه‌و تاوانه‌ی کە به‌سه‌ریان هاتووه.
دەستەى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستانی عێراق باسی لەوەشکردووە کە، "پێویسته حکومه‌تی عێراقی خاوه‌ندارێتی له هاوڵاتییه ڕفێنراوه‌کانی لای داعش بکات له کوردانی ئێزیدی و به‌دواداچوونی جدی بکات بۆ دۆزینه‌وه‌یان، به‌داخه‌وه رۆژانه‌ش له ده‌ڤه‌رو ناوچەى ئێزیدییەکان و پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشور گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی جینۆسایدی ئێزیدیه‌کان و ئه‌نفالکراوانی کورد ده‌دۆزرێنه‌وه، ئەوەش لەکاتێکدایە کە تائێستا لەلایەن دادگاى تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە سەرەڕاى بە جینۆسایدکردنى چەندین تاوانى نێودەوڵەتى، بەڵام پرۆسەى ئەنفال وەکو جینۆساید نەناسێندراوە.
لە شاڵاوی دڕندانەی ئەنفال بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق کە لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینی و لە چەن قوناغدا لە لایەن ڕژیمی بەعسی سەددامەوە ئەنجامی گرت، زیاتر لە ١٨٢ هەزار کەس لە ناوچە کوردنشینەکان بە دڕندانەترین شێواز کوژران و لە گۆڕە بەکۆمەڵکاندا نێژران و لە چارەنووسی دەیان هەزار کەس لە قوربانیەکانی ئەو بەرە کوژیەش هێشتا ھیچ زانیاریەک لە بەردەست دا نیە و هەزاران گوندی کوردنشین خاپوور کرا و تا ئێستاش گۆڕگەلێکی بە کۆمەڵی زۆر لە ناوچە جۆروجۆرەکانی ئێراق و هەرێم دوزراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گوڕێکی بە کۆمەڵی نوێ لە پارێزگای ئەلموسەننا هەڵکەوتوو لە باشووری ئێراق دۆزرایەوە کە تەرمی قوربانیانی ئەنفالی تیادا بوو. .