پێداگریی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لەسەر درێژەی یارمەتی گەیاندن بە بەرلافاوکەوتوانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360837-پێداگریی_سەرۆکی_حەشدی_شەعبی_عێراق_لەسەر_درێژەی_یارمەتی_گەیاندن_بە_بەرلافاوکەوتوانی_ئێران
سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق جەختی کردەوە لەسەر درێژەی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە بەر لافاوکەوتوانی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2019 05:57 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لەسەر درێژەی یارمەتی گەیاندن بە بەرلافاوکەوتوانی ئێران

سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق جەختی کردەوە لەسەر درێژەی گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە بەر لافاوکەوتوانی ئێران .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ،ئەبوومەهدی موهەندیس سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق رۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوون لە ناوەندی  بەڕێوەبەرایەتی و کۆنتڕوڵی قەیرانی پارێزگەی خوزستان لە شاری ئەهوازی ناوەندی ئەم پارێزگەیە لە باشووری رۆژاوای ئێران گوتی ، ئامادەیی تەواومان هەیە لە زۆرێک لە بوارەکاندا لە کێشەکانی بە هۆی لافاو یارمەتی ئێران بکەین .

 ئەبوومەهدی موهەندیس وتیشی عێراق ناوەندێکی لە ئێران کردووەتەوە و هەندێ یارمەتیی جەماوەریی عێراق لە دوێنێوە گەیشتوەتە ئێران کە رۆژ بە رۆژیش یارمەتیەکان زیاد دەکەن .

سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی گەلی عێراق  سەرکەوتنی سەر تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق پێناوداری هەوڵی گەلی ئێران و شەهیدانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەزانن .

پێنجەمین بارەبووی یارمەتیەکانی عێراق بۆ بەرلافاوکەوتوانی ئێران بریتی  لە کەلوپەلی فریاگوزاری ، خواردەمەنی و تەندروستی رۆژی یەکشەممە لە رێگەی سنوری شەڵەمچەوە لە باشووری رۆژاوای ئێران گەیشتە  ئێران  .