پیداگری یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە سەر پێوەندی قوڵ وپاوەجی لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360874-پیداگری_یەکیەتی_نیشتمانی_کوردستانی_عێراق_لە_سەر_پێوەندی_قوڵ_وپاوەجی_لەگەڵ_ئێران
یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند : بە پێی کردەوەکانی ئەمریکا لە تیرۆریست زانینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، پێوەندی ئەم حیزبە کوردە عێراقیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا قوڵ وپتەو دەمێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2019 15:36 Asia/Tehran
  • پیداگری یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە سەر پێوەندی قوڵ وپاوەجی لەگەڵ ئێران

یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند : بە پێی کردەوەکانی ئەمریکا لە تیرۆریست زانینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، پێوەندی ئەم حیزبە کوردە عێراقیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا قوڵ وپتەو دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا، "ڕێشاد گەلالی" ئەندامی پایەبەرزی یەکیەتی نیشتمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری بەغدا ئەلیەوم وتی: پێوەندی ئەم حیزبە لەگەڵ وڵاتانی تر بە پێی هەڵوێستی ڕەسمی بەغدا یە. وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق ئەم دواییە ڕایگەیاند : بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا لە تیرۆریست زانینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، بە قازانجی پاوەجیی ناوچە نیە. دەوڵەتی ئەمریکا لە درێژەی کردەوە دژە ئێرانیەکان وسیاسەتی زەخت وگوشار بەسەر هێزگەلێک کە لە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستەکان ، واشنتۆنی لە بەرەوپێشبردنی مەبەست وئامانجەکانی لەناوچە ناکارامە هێشتووەتەوە، سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بە لیستی ڕێکخراوەکانی بەناو تیرۆریستی زیاد کرد. کردەوەی دەوڵەتی ئەمریکا لەحاڵێکدایە کە ئەم وڵاتە بە دەسوەردانی سەربازی ڕاستە وخۆ وداگیر کردنی بڕێک لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ، بووە هۆی بەدی هاتن وچالاکی گروپە تیرۆریستەکان لەوان ئەلقاعیدە وپاشان داعش.