دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360894-دۆزرانەوەی_گۆڕێکی_بەکۆمەڵ_لە_شەنگال
ژێدەرە ئێراقییەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە گوندی "کوجو" لە شنگال، هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای پارێزگای "نەینەوا" لە باکووری ئێراق دۆزیوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2019 05:33 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە شەنگال

ژێدەرە ئێراقییەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە گوندی "کوجو" لە شنگال، هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای پارێزگای "نەینەوا" لە باکووری ئێراق دۆزیوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا  تەرمی ٥٠٠ ئێزدی نێژراوە کە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئیعدامیان کردبوون.

"کوجو" گوندێکی ئێزدی نشین بوو. ئەم گوندە ساڵی ٢٠١٤ ، ١٧٠٠ کەس حەشیمەتی هەبوو کە لە لایەن داعشەوە ژینوساید کران.

تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچەی شەنگالی ئێراق دۆزراونەتەوە.

ڕێکخراوی نەتەوەکان مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ ڕایگەیاند گرووپی تیرۆریستیی داعش زیاتر لە ٢٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  ئێراق کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ داگیرکرابوون، ساز کردووە .

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.